Publish Date: ٢٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ٠٨:٠٤

پاش وەستانی شەڕ لە کەرتی غەزە و جێگربوونی ئاگربڕ، ئامارگەلێکی سامناک لەبارەی ئاستی باڵای وێرانییەکان بڵاو دەبێتەوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئاماری شەهیدان هێشتاش لەگەڵ دۆزرانەوەی تەرمی تر لە ژێر داروپەردەکان، ڕوو لە سەرێیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕۆژی ڕابردوو لە نوێترین ئاماری نوێ‌کراوەی خۆی لە ڕێژەی شەهیدان و بریندارانی شەڕی غەزە ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدان لە 47 هەزار کەس تێپەڕیوە.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو، تەرمی 122 شەهیدی تر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و 341 کەسیش بریندار بوونە و بەو پێیە ڕێژەی شەهیدانی شەڕی غەزە لە پاش ئاکتەوبری 2023 تا ئێستا گەیشتووتە 47 هەزار و 35 کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە 111 هەزار و 91 کەس و بەوەشەوە هێشتا هەزاران کەس لە کەرتی غەزە نادیارن و لە ژێر داروپەردی وێرانەکاندان و تازە دوای جێگرکرانی ئاگربڕ هەلی گەڕان بەدوایاندا ڕەخساوە.

قەیرانی ئاوارەیی

سەرەڕای ڕێژەی شەهیدان، برینداران و بزربووان، ئامارگەلێکی تر لەبارەی وێرانییەکان و ئاوارەکانی ئەو شەڕە بلاوبۆتەوە کە ئاماژە بە قەیرانی قووڵی ئەو کەرتە دەکەن.

لەمناوە بە گوێرەی ئامارە نوێیەکانی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لەم شەڕە دڕندانەی ڕژیمی زایۆنی کە زیاتر لە 15 مانگی خایاند، نزیکەی لەسەدا 90ی دانیشتووانی 2 ملیۆن و 100 هەزاری غەزە، لە ئەنجامی بوردومانەکاندا ئاوارە بوونە و بەو پێیە ڕێژەی ئاوارەکانی شەڕی غەزە گەیشتۆتە 1 ملیۆن و 800 هەزار کەس کە تێکرا لە قۆناغی ئێستەدا پێویستیان بە ماڵ و کەرەسەی حەوانەوەیە.

وێرانیی لەسەدا 100ی

بەپێی ئاماری ناوەندەکانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەلەستیندا، لە ماوەی شەڕی 15 مانگەی غەزەدا نزیکەی 436 هەزار یەکەی نیشتەجێی کە دەبێتە لەسەدا 92ی بیناکانی غەزە، بەگشتی یان بەشێکیان ڕووخاوە و لەمناوە لەمناوە 376 هەزار یەکەیان نیوە ڕووخاو و زیاتر لە 160 هەزاریان بە تەواوی ڕووخاوە.

لە بەشی ڕاهێنانیشدا ئامارەکان باس لە وێرانیی بەربڵاو و نزیک بە لەسەدا 100ی ڕووخانی قوتانخانەکان و زانکۆکانی کەرتی غەزە دەکەن.

هاوکات ئاستی زیان و وێرانی لە کەرتی سیستەمی ئاوگەیاندن و زبڵاوی غەزە نزیکەی لەسەدا 70 بەراورد کراوە.

زیانی بەربڵاو بە کەرتی تەندروستی و نەخۆشخانەیی

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە ئەنجامی 15 مانگ شەڕ لە دژی غەزە، زیاتر لە یەک هەزار هیزی چالاکی کەرتی تەندروستی و نەخۆشخانەیی شەهید بوونە و هەروەها ئامارەکان باس لەو دەکەن کە لە 36 نەخۆشخانەی چالاکی غەزە لە دەسپێکی ئەم شەڕەوە، تەنیا 18 نەخۆشخانەیان چالاک ماوەن و ئەوی‌تریان بە هۆی دۆخی شەڕ لە خزمەتگەیاندن ماونەتەوە.