باڵوێزی عەمان لە میسر لە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ناوبژیگەری لە دانوستانی ناڤۆکی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوڵڵا بێن ناسر بێن موسلێم ڕەحبی باڵوێزی عەمان لە میسر لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی تاسی ڕووسیا، جەختی کرد: عەمان ئامادەیە کە لە ئەگەری ڕەخسانی خولی دووەمی گفتوگۆکان، دیسان بەستێنێک بۆ دانوستان لەبارەی پلانی ناڤۆکی ئێران دابین بکات.

وتیشی: عەمان ئەگەر دوورنوێنێکی ئیجابی لە گفتوگۆی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە بواری ناڤۆکی بەدی بکات، بێ‌گومان دەستهەڵگری ڕۆڵی ناوبژیکاری نابێت.