سەرچاوە بەرپرسەکان لە پارێزگای ئەنبار لە جموجوڵی گوماناوی داگیرکەرانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتە لەژێرناوی کۆمپانیای ئەمنیەت دەرەکی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارێزگای ئەنبار جەختی کرد کە داگیرکەرانی ئەمریکی پلانیان بۆ چوونیان بۆ نێو کۆمپانیا ئەمنیە دەرەکییەکان لە عێراق داڕشتووە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو داگیرکەرانە بە دەرکردنی مۆڵەتگەلێک لە نێو بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژاوای پارێزگای ئەنبار کە هیچ لایەنێک چاوەدێری ناکات بووەتە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا ئەمنییە دەرەکییەکان لە پارێزگا جیاوازەکاندا جێگیر ببن.

ئەو سەرچاوە زیادی کرد: هێشتا ئامانجی ڕاستەقینەی پشت ئەو هەوڵەی داگیرکەرانی ئەمریکی و جێگیر بوونیان لە ئەو کۆمپانیاگەۆلە بە بێ چاوەدێری ناوەندە ئەمنییەکانی عێڕاق ڕوون نییە. ئەو جموجوڵانە پێوەندییەکی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ نووسینگەی سیخوڕی ئیسرائیل ناسراو بە مووساد لە هەولێر لە هەرێمی کوردستان هەیە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەمە لە حالێکدایە کە دۆخی ئەمنیەتی لە عێراق جێگیرە و هیچ هۆکارێک بۆ چوونی ئەو ژمارە کۆمپانیا ئەمنیەتیە دەرەکییە بوونی نییە.