ڕێککەوتننامەی هاوکاری نێوان زانکۆی ئیلام و هەشت زانکۆی عێڕاق بە ئامانجی گەشەی هاوکاری زانستی و نێودەوڵەتی بەئامادەبوونی بەرپرسانی زانکۆیی و جێبەجێ کاری واژۆ کرا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، ڕۆژی دووشەممە لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هەفتەی زانستی ئێران و عێراق کە لە زانکۆی ئەلزەهرای شاری کەربەلا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پەروەردەی باڵا و سەرۆک ی زانکۆکانی دوو وڵاتی ئێران و عێراق خەریکە بەڕێوە دەچێت، ڕێککەوتننامەی هاوکاری نیوان زانکۆی ئیلام و هەشت زانکۆی عێڕاق واژۆ کرا.

ئەو ڕێککەوتننامە لەلایەن سەرۆکی زانکۆی ئیلام و سەرۆکی زانکۆکانی میسان، دیالە، زیقار، کوفە، کەربەلا ، قاسم خەزرا، شترە و موسەنا واژۆ کرا.

سەرۆکی زانکۆی ئیلام دوای واژۆی ئەو ڕێککەوتننامە، دیپلۆماسی زانستی لە بەرنامە بنەڕەتییەکانی زانکۆی ئیلام ناوبرد و زیادی کرد: پێوەندی لەگەڵ زانکۆ گەورەکانی عێراق لە درێژەی پەرەسەندنی دیپلۆماسی زانستی زانکۆی ئیلامە.