بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمەد بەیاتی یەکێک لە ڕێبەرانی ڕێکخراوی بەدری عێراق جەختی کرد کە بەرخۆدانی عێراق ئامادەی وەلامدانەوە بە هەر جۆرە هێرشێکە.
بەیاتی زیادی کرد: سیاسەتی فەرمی عێراق دوور کردنەوەی ئەو وڵاتە لە پێکدادان و شەڕە بەڵام بەرخۆدان مافی هەموو وڵاتەکانە. هەندێک گرووپەکانی بەرخۆدان لە عێراق، بوونی داگیرکەرانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتە هەڵناکەن و بۆیە وەڵامدانەوە بە هەر دەستدرێژییەک، لە باری یاسای نێودەوڵەتییەوە ڕەوایە.
ناوبراو سەبارەت بە ڕەوتی گۆڕینەوەی ئەسیرەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماس وتی: ئەو ڕەوتە شتێک جگە لە پشوو بۆ هێزەکانی فەلەستین نییە چونکوو شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل هەر درێژەی هەیە. بە گۆڕینی سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا سیاسەتە دوژمنانەکانی ئەو وڵاتە هەمبەر ئامانجەکانی فەلەستین ناگۆڕدرێت.
بەیاتی زیادی کرد: ئۆپراسیۆنی هێزەکانی عێراق و یەمەن، ئیسرائیلییەکانی شۆک کردووە.
Publish Date: ٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٠١
ڕێبەرێکی ڕێکخراوی بەدری عێراق ئاماژەی دایە سەر ئامادەیی هێزەکانی بەرخۆدانی ئەو وڵاتە بۆ کاردانەوە بە هەر هێرشێک.