پارێزگاری کوردستان لە کۆبوونەوەی سەرتاسەری پارێزگارانی دەوڵەتی چواردەهەم کە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار بەڕێوەچوو، پێشنیاری کومیتەیەکی هەمیشەیی لە وەزارەتی دەرەوە بە ئەندامێتی پارێزگارانی پارێزگا هاوسنوورەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە درێژەی تۆکمە کردنەوەی پێوەندیی دوولایەنەی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش لەهۆنی لە ئەو کۆبوونەوەدا کە لە ڕۆژی دووشەممە یەکەمی بەفرانبار لە هۆڵی وەزارەتی ناوخۆ پێک هات، لەسەر گرینگایەتی سەفەری گرینگ و کاریگەری دکتۆر پزشکیان بۆ هەرێمی کوردستان جەختی کرد و وتی: ئەو سەفەرە دەتوانیت هەنگاوی کاریگەر لە درێژەی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی دوولایەنە بێت و ببێتە هۆی گەشەی ئابووری و بازرگانی لایەنەکان.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هێشتا لە دەفرایەتی گەورەی ئابووری و بازرگانی بە باشی کەڵکوەرنەگیردراوە، پێکهاتنی کومیتەیەکی هەمیشەیی لە وەزارەتی دەرەوە بە ئەندامێتی پارێزگارانی پارێزگا هاوسنوورەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی لە درێژەی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی دوولایەنە کاریگەر وەسف کرد.