فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئامادەیی سەداسەدی بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە کارێکی تیرۆریستی و ناتیرۆریستی لە هەر ئاستێکداین و دەست و پێی هێرشبەران دەقرتێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر کەیومەرس حەیدەری ، فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش لە پەراوێزی مانۆڕی هێزی زەوینی ئەرتەش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران ڕایگەیاند: مانۆڕی گەورەی هێرشبەری تیرۆریزم، لە ئاستی باڵا لە هێز و جیهازات لە ئارادایە؛ لە ئەو مانۆڕەدا لە جۆرەکانی چەکی دوورهاوێژ، نیشان شکێن، زیرەک و ... کەڵکوەرگیراوە و تواناییەکانیان لێک دەدرێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: هاوشێوەسازی ئەو مانۆڕە لە نێو ناوچەی ئامانج لەبەرچاو گیراوە تا لە لە قووڵایی ئامانجە ناسراوەکان، جۆرەکانی مووشەکی دژە زرێ، درۆنی ڕاسپاردەیی دوورهاوێژ و هەروەها گەشت لێدانی زۆر زیرەک و وردی هێزی زەوینی ئەرتەش، بە ئەوپەڕی تواناییەوە ئامانجەکانی دوژمن بپێکن.

ئەمیر حەیدەری وێڕای جەخت لەسەر بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی ناوچەیی و سەرووناوچەیی وتی: هێزە چەکدارەکان و هەروەها ئەرتەشی ئێران و هێزی زەوینی لە ئامادەیی تەواودان بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە جووڵەیەکی تیرۆریستی و ناتیرۆریستی دوژمن لە هەر ئاستێکدا کە بێت و دەست و پێی هێرشبەران بۆ سەر هەرێمی ئاسایشی وڵات دەقرتێنین.