یاسر حەرب لە سەرکردەکانی حەماس کە پێشتر 3 کوڕی لەپێناو ڕێبازی بەرخۆداندا شەهید بوون، لە بوردمانی غەزەدا چوارەمین کوڕیشی شەهید کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە خۆجییەکان لە شەهیدبوونی ئیبراهیم یاسر مووسا کوڕی یاسر مووسا ناسراو بە یاسر حەرب ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە بوردومانی شاری غەزە لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆنی هەواڵیان دا.

یاسر حەرب پێشتر سێ کوڕی دیکەی بە ناوەکانی محەمەد، عەماد و ئەحمەد لەپێناو ڕێبازی بەرخۆداندا بەخت کردووە.