لەگەڵ جێگربوونی ئاگربڕ و وەستانی هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی لە دژی کەرتی غەزە، ئاستی وێرانی و جەنایەتەکانی ئەو ڕژیمە زیاتر لە جاران دەردەکەوێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، ناوەندی بەرگری شاری غەزە ڕایگەیاند کە هێزەکانی فریاکەوتن، ٩٧ هەزار برینداری فەلەستینییان لە ژێر داروپەردی بەجێ‌ماوە لە هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی هێناوەتە دەرێ و ڕێژەی شەهیدانێک کە تەرمەکانیان بە هۆی ئەو هێرشانە تواوەتەوە، گەیشتۆتە 2 هەزار و ٨٤٧ کەس.

ئەو ناوەندە ڕاشیگەیاند کە چیتر باکووری غەزە بۆتە وێرانە و تەرمی 10 هەزار شەهیدی دیکە هێشتاش لە ژێر داروپەردی وێرانەکاندا بەجێ ماوە و پێویستی بە یارمەتی و جیهازاتی پێویست بۆ دۆزینەوەی قوربانیانی هێرشەکانی زایۆنییە.