شرۆڤەکارێکی زایۆنی هێزنواندنی قەسام لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو ئاڵوگۆریی ئەسیرانی ژنی زایۆنی، وەک شکستێکی سەربازی و سیاسی بۆ ئیسرائیل زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی شەهاب، نەوعم ئەمیر شرۆڤەکاری زایۆنی لە لێدوانێک لە کەناڵی 14ی تەلەفیزیۆنی ڕژیمی زایۆنی وتنی: دیمەنە بڵاوکراوەکان لە کاتی ئاڵوگۆڕیی ئەسیران و هێزنواندنی بە هەیبەتی حەماس و قەسام لە شەقامەکانی غەزە، سەلمێنەری شکستی سەربازی ئیسرائیل لە وەدی‌هێنانی ئامانجەکانیەتی.

وتیشی: دانئیل هاگاری وتەبێژی ئەرتەش وێنەگەلی وێرانیی غەزەی نمایش داوە و ئەوەی بە سەرکەوتن زانیوە، بەڵام دەرکەوتنی هێزەکانی حەماس لە غەزەدا لە کاتی ئاڵوگۆڕیی ئەسیران، واقیحیکی تر نیشان دەدا.