ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی شەهیدانی داد ئەمڕۆ سەرلەبەیانی یەکی ڕێبەندان لە دەرکەی یەکەی دیوانی دادی ئیداری لە شەقامی خەیام بەڕێوە چوو و سەرۆکی دیوانی باڵای ئێران ڕایگەیاند: دادوەری گەنج دەبنە جێگرەوەی ئەو دوو شەهیدە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهیدانی داد ئەمڕۆ دووشەممە یەکی بەفرانباەر بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری و سەربازی لە بەر دەرکەی یەکەی دواینی دادی ئیداریەوە لە شەقامی خەیام بەڕێوە چوو.

لە ئەو ڕێوڕەسمەدا حوجەتولئیسلام عەبدوڵڵاهی سەرۆکی ناوەندی پارێزەری ئیتلاعاتی دەسەڵاتی داد، عەباس مەسجدی سەرۆکی پزیشکی یاسایی وڵات، غەریب ئابادی سەرپەرشتی کاروباری نێودەوڵەتی دەسەلاتی داد و چەندین بەرپرسی دیکە بەشداریان کرد.

خوێندنەوەی پەیامی ڕێبەری ئێران بە بۆنەی شەهادەتی دادوەران عەلی ڕازینی و محەمەد موقەیسە

پەیامی ڕێبەری ئێران بە بۆنەی شەهادەتی دادوەران عەلی ڕازینی و محەمەد موقەیسە لەلایەن حوجەتولئیسلام محەمەدی گوڵپایگانی لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی ئەو دوو شەهیدە خوێندرایەوە.

بسم الله الرّحمن الرّحیم

شەهادەتی زانای موجاهید بەڕێز حوجەتولئیسلام حاجی شێخ عەلی ڕازینی و هاوکارەکەی دادوەری دلێرر بەڕێز ئاج شێخ محەمەدی موقەیسە لە هەموو بەجێماوانی بەڕێزیان سەرەخۆشی و پیرۆزبایی دەکەم.

شەهید ڕازینی لە ڕابردووشدا کەوتە بەر پەلاماراوە و چەندین ساڵ لەبەر گیانبازی ئازری چێشت و دوو برای بەڕێزیشی شەهید بوون.

رەحمەت و ڕزوانی خودا لەسەر هەموویان و بنەماڵی سەبووریان بێت.

دادوەری گەنج دەبنە جێگرەوەی ئەو دوو شەهیدە

حوجەتولئیسلام مونتەزی، سەرۆکی دیوانی باڵای ئێران لە ئەو ڕێوڕەسمەدا ڕایگەیاند: هیودارین بتوانین پارێزەری خوێنی شەهیدان بین.

مونتەزری وتیشی: ئەو دوو دادوەرە شەهیدە لە دادوەرانی چالاک و پاک بوون کە لە زۆربەی شەواندا لە ژووری کارەکەیاندا دەمانەوە و دۆسیە قورسەکانیان لێک دەدایەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر دوژمن پێی وایە بە شەهید کردنی ئەو دوو ئازیزە ڕێگایان درێژە نادرێت، هەڵەیان کردووە، بەدڵنیاییەوە گەنجانی بەتوانا جێگایان دەگرنەوە.

دوای لێدوانەکان درێژەی بەڕێ کردنەکە لە شەقام و بەرەوی گۆڕەپانی ئەرگ ئەنجام درا.