وتەبێژی شۆڕای نیگابان وتی: شەهید سولەیمانی بەپێی پڕێنسیپەکانی دەستووری بنەڕەتی دەچووە هانای چەوساوان و مافی بەرخۆدان، خەباتێکی ڕەوایە بۆ ڕزگاری لە داگیرکەر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هادی تەحان نەزیف ئەندامی یاسازان و وتەبێژی شۆڕای نیگابان، ڕۆژی شەممە 29ی بەفرانبار لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی یاسایی-سیاسی پێنجەمین ساڵوەگەری شەهیدبوونی "فەرماندەکانی سەرکەوتن" لە زانکۆی بەغدا، وێڕای بەرزنرخاندنی یادی شەهیدان و بەتایبەت حاج قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس، وتی: ئەوان بە بەخشینەوەی خوێنی پالیان، نە تەنیا سەرفەرازی و سەربەخۆیی گەلانی خۆیان پاراست، بەڵکوو لە بەرامبەر توندوتیژیی تیرۆریزمدا بەرگرییان لە ئاشتی و ئاسایشی جیهانی کرد.

خویابوونی دەستوور لە هەڵمەتەکانی شەهید سولەیمانی

تەحان نەزیف جەختی کرد: شەهید سولەیمانی بەپێی پرێنسیپە پێشکەوتووەکانی دەستوور و یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بەرزەڕۆیی مرۆڤ لە کۆمەڵگای مرۆیی بە ئامانجی خۆی دەزانێت و سەربەخۆیی و ئازادی و حکومەتی حەق و داد بە هەمووان ڕەوا دەبینێت، چووە هانای چەوساوان.

هەڵویستی ڕەوای ئێران هەمبەر بە تیرۆریزم

ئەم ئەندامی یاسازانی شۆڕای نیگابان، ئاماژەی بەوەش دا: بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش و بەڵگە ناوچەیی و نێودەولەتییەکان و داواکاریی دەوڵەتی عێراق و سووریا لە ئێران، سەلمێنەری ڕەوابوونی هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران هەمبەر بە تیرۆریزم بووە و لەمناوە شەهید سولەیمانی وێڕای ڕێزنان لە سەروەریی وڵاتانی میوانداری، ببووە نمانەیەکی لێهاتوو بۆ ڕێزنان لە یاسا و ڕێسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کە بە پشتبەستن بە توانست و دەفرایەتیی ناوخۆی ئەو وڵاتەنە بەرەنگاری هەڕەشەکان دەبۆوە و بەمجۆرە داکۆکیی لە سەربەخۆیی سیاسی و تەواوەتی ئەو سەرزەوینانە دەکرد.

ڕێزنانی حاج قاسم لە مرۆڤدۆستیی ئیسلامی و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان

تەحان نەزیف ئاماژەی بە ڕێزنانی شەهید سولەیمانی لە کەرامەتی مرۆیی و لەوان خەڵکانی مەدەنی و چینە بەرکەوتووەکانی شەڕ کرد و وتیشی: ئەو پێداگرییە هەمبەر بە ژنان و منداڵان کە لە ئاماجە ڕاستەوخۆکانی داعش بوون، زیاتر بوو و بەردەوام فەرمانی بە فەرماندە و هێزەکانی خۆی دەدا کە بەر لە هەر هەڵمەتێکی سەربازی، پێشتر بوارێکی هێمن بۆ دوورخستنەوەی ژنان و منداڵان لە گۆڕەپانی شەڕ دابین بکەن.

زەروورەتی دادگایی هۆکارانی تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن

وتەبێژی شۆڕای نیگابان جەختیشی کرد: تیرۆری سەردار سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە وەک کەسێک کە چوار دەیەی تەمەنی بەڕێزی تەرخانی شەڕ لە دژی تیرۆریزم کردبوو، لە خاکی عێراق و لە کاتی بانگهێشت‌کرانی لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە، بە ئاشکرا هەر جۆرە هەڵوێستێکی دژر تیرۆریزمی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە و لەو سۆنگەوە ئێرانە پێداگرە لە دادگایی‌کرانی ئەم جەنایەتە نایاساییە و ەبو بۆنەوە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست لە ناوخۆ و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا گیراوەتە بەر.

ڕەخنە لە بێدەنگی جیهانی

ئەندامی یاسازانی شۆڕای نیگابان ڕەخنە لە بێدەنگی جیهانی هەمبەر بە جەنایەتی شەهیدکردنی سەردار سولەیمانی گرت و وتی: بێدەنگی کۆمەڵگای جیهانی هەمبەر بە بەرپرسایەتییەکانی ئەمریکا لە پێشێل‌كردنی ئاشکرای جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان، نە تەنیا تەکوزی جیهانی بە ئاراستە لاوازیدا برد، بەڵکوو پاشهاتە نەگریسەکەشی وەک ناسەقامگیری و پەرەسەندنی توندوتیژی داوێنی ناوچەی گرتووە.