بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەدنان بوزان بەرپرسی مەجلیسی خۆجەیی ئەنجومەنی نیشمانی کوردەکان لە سووریا ناسراو بە ئەنەکەسە لە کۆبانێ ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا گفتوگۆی کوردی - کوردی دەست پێدەکات و ئەنجامی ئەرێنیشی بەدواوە دەبیت.
عەدنان بوزان وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتی دیداری مەسعوود بارزانی لەگەڵ مەزڵۆم کۆبانێ کە ڕۆژی هەینی 16 ی جوون لە هەولێر بەڕێوە چوو، زیادی کرد: دەسخۆشی لە بەڕێز بارزانی دەکەم.
ناوبراو لە لێدوانەکەیدا سەبارەت بە دەسپێکی دیالۆگی کوردی کوردی ڕایگەیاند: ئێمە گەشبینین کە جارێکی دیکە هەنگاوی نوێ هەڵگیراوە و زۆر گرینگە کە کوردەکان لە سووریا یەکگرتوویی و هەڵوێستی هاوبەشیان هەبێت.
بەرپرسی ئەنەکەسە وتیشی: بە دەسپێکی گفتوگۆکان دەتوانین بچینە نێو قۆناغێکی نوێیەوە کە وەڵامدەری خواستەکانی کوردی سووریا بین.
Publish Date: ١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ٠٩:٢٨
عەدنان بوزان بەرپرسی مەجلیسی خۆجەیی ئەنەکەسە لە کۆبانێ ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دیالۆگی کوردی - کوردی دەست پێدەکات و ئەنجامی ئەرێنیشی دەبێت.