Publish Date: ١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٨:١٨

هێزەکانی یەمەنی ڕایانگەیاند کە وەزارەتی شەڕی ڕژیمی زایۆنیان کردۆتە ئامانجی مووشەکی بالستیکی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسیرە"، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزی چەکداری یەمەن بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە کردنە ئامانجی وەزارەتی شەڕی ڕژیمی زایۆنی بە مووشەکی بالستیکییەوە هەواڵی دا.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: بۆ هاودەردی لەگەڵ گەلی چەوساوەی فەلەستین و لە کاردانەوە بە جەنایەتەکانی ئەمدواییەی ڕژیمی زایۆنی لە دژی خەڵکی غەزە، بنکەی وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل لە "یافا" لە قودسی داگیرکراومان بە مووشەکی بالستیکی کردە ئامانج.

یەحیا سەریع جەختیشی کرد: مووشەکەکان بە وردبینیی باڵاوە، ئامانجی مەبەستیان پێکاوە و سیستمگەلی مووشەکی ئیسرائیل لە پێوشوێن‌گرتنی موو‌شەکەکانماندا شکستیان هێناوە.