هاوکاتی هەینی سەرکەوتن، خەڵکی سەرتاسەری ئێڕان هاوبەشی شادی و خۆشحاڵیی گەلی فەلەستین بوون و سەرکەوتنی قارەمانانەی ورەی بەرخۆدان بە سەر ڕژیمی ئیسرائیلیان نرخاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکاتی بڵاوکرانەوەی ڕاگەیێندراوی ئەنجومەنی هاوئاهەنگیی بانگەشەی ئیسلامی بۆ بەشداریی جەماوەری لە ڕێپێوانی هەینی سەرکەوتن لە سەرتاسەری ئێران لە پاش خوێندنی نوێژی هەینی، ئەمڕۆ خەڵکی لە جێ‌جێی ئێران مسۆگەربوونی ئاگربڕی غەزەیان پاش 16 مانگ وەک جەژنی سەرکەوتنی بەرخۆدانی فەلەستین بەسەر دەستدرێژی و جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی جەژن گرت.

لەمناوە خەڵکی شار و پارێزگاکانی گیلان، مازەندەران، تاران و بەهارستان، فیرووز کووە، وەرامین، ئیسلام‌شار، دامغان، ڕامسەر، بەندەر عەباس، لوڕستان، سێمنان، کوردستان، خوراسانی باکووری و باشووری، قوم، شیراز، ئیسفەهان، کرماشان، کرمان، ئیلام و ... سەرەڕای سەرمای زستان بە هەڵگرتنی ئاڵاکانی حزبوڵڵا، غەزە و ئێران، وێڕای وتنەوەی دروشمگەلی "مردن بۆ ئەمریکا"، "مردن و نەمان بۆ ئیسرائیل" و ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لەو کەرتە باریکەدا، داوایان لە کۆمەڵگای جیهانی کرد کە چیتر هەمبەر بە جەنایتەکانی ڕژیمی زایۆنی بێدەنگ نەبێت.

هەروەها لەو ڕێپێوانانەدا، بەشداربووان یادی شەهیدانی بەرخۆدان و لەوان شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری شەهیدبووی حزبوڵڵا و شەهید یەحیا سەنوار و ...ـیان بەرز نرخاند.