بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌زڵوم عه‌بدی كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌دیداره‌كه‌یاندا رایانگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه كوردییه‌كانی سووریا به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی هیچ لایه‌نه‌ك و به ڕێكاری ئاشتیانه بڕیار له چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن و به یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومڕانانی تازه‌ی سووریا بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له سه‌ڵاحه‌دین مه‌سعود بارزانی پێشوازی له مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كرد.
له‌م دیداره‌دا بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاته ئه‌منی و سیاسییه‌كانی سووریا و هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ی گشتیی مامه‌ڵه‌كردنی لایه‌نه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ بارودۆخی تازه‌ی سووریا و چۆنیه‌تیی گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌شی لایه‌نه كوردییه‌كانی سووریا تاوتوێ كرا.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هه‌ر له‌م دیداره‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه پێویسته لایه‌نه كوردییه‌كانی سووریا به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی هیچ لایه‌نه‌ك و به ڕێكاری ئاشتیانه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و له‌پێناو زامنكردنی مافه‌كانیان به یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومڕانانی تازه‌ی سووریا بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن، فاكته‌ری ئاشتی و سه‌قامگیری بن و ڕێگری بكه‌ن له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی سووریادا هاتوونه.