ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: شەوی ڕابردوو کە سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی قەتەر لە مسۆگەرکرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕی نێوان ڕژیمی زایۆنی و بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس لە کەرتی غەزە هەواڵی دا، ئەم هەواڵە پێشوازییەکی بەربڵاوی لە لایەن وڵاتانی ناوچە و جیهانی لێکرا، کەچی لەمناوە میدیا و بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی بەپێچەوانە دانیان بە شکستی ئەو ڕژیمە لە غەزەدا کرد.
حەماس هێشتا پاوەجێ و خاوەن ستراتژیی ڕێکخراوەیە
عەوزی ڕەفی توێژەری باڵای زایۆنی لە ناوەندی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوینی دییان، سەبارەت بەم ڕێککەوتنە ڕایگەیاند: ڕژیمی زایۆنی بە واژۆکردنی ئاگربڕی غەزە کەوتۆتە لێژێکی پڕمەترسی. دیارە ڕوو لە شەڕکردن دوای قۆناغی یەکەم کە 6 حەوتەیە،زۆر دژوارە و لە بەرامبەردا حەماس ستراتژییەکی ڕێکخراوەتری وەک وەستانی شەڕی لە بەردەستدایە و هێشتاش پاوەجێ ماوەتەوە.
کشانەوەی ئیسرائیل لە بەرەی فێلادێلفیا جێی نیگەرانییە
دەستەوتاقمگەلێکی زۆری ئیسرائیلی هێشتاش بەردەوامن لە ڕەخنەگرتن لە ڕێککەوتنی ئاگربڕ و ملدانی ڕژیمی زایۆنی بە مەرجەکانی بەرخۆدان پاش 15 مانگ شەڕ و لەمناوە باراک سیری، ڕۆژنامەنووسی زایۆنی دەڵێ: ئێمە هەمیشە وتوومانە کە ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ ڕێککەوتنە پێشووەکان جیاواز دەبێت و سەرەڕای هەموو ئۆپەراسیۆنەکان، شەڕ لە غەزە کۆتایی پێدێ و ئێمە لە کەرتی غەزە و بەرەی فێلادێلفیادا دەکەشێننەوە. هەر بۆیە هەمبەر بەوەی لە داهاتوودا ڕوو دەدا، هەست بە نیگەرانی دەکەین.
ئالۆن مەزراحی شرۆڤەکاریش دەڵێ: ئیسرائیل هەمیشە لە کۆتاییدا تەسلیم دەبێ و ئەسیرانی فەلەستینی ئازاد دەکات.
"حەماس" لەناو نەچووە
هاوکات ڕۆن کۆفمان" ڕۆژنامەنووسانێکی تری زایۆنی، توانا و هێزی حەماس و ناکامبوونی ڕژیمی زایۆنی لە لەناوبردنی ئەو گرووپەی بەرخۆدان، جەختی کرد: ئایا حەماس لەناوچووە؟ بێگومان نا. تەنیا دەکرێ بڵێین حەماس لەناو نەچووە.
لەمناوە کەناڵی 14ی ڕژیمی زایۆنی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لە دوا ساتەکانی بەر لە حوکمی ترامپ، کە دیار نییە لەگەڵمانە یان دژی ئێمە، ئەمە جۆرێک تەسلیمبوونە، جا هەر ناوێکی لێ دەنێن. ئەویش لە کاتێکدا کە نە حەماس لەناوچووە و نە هەموو یەخسیرانمان گەڕاونەتەوە و بگرە تێچوویەکی یەکجار زۆریشمان داوە.
"حەماس" لە ئیسرائیلی بردەوە
"یوئاو زەیتوون" ڕۆژنامەنووسی سەربازیی ڕۆژنامەی یەدیعووت ئەحرونوت، دەڵێ: حەماس لەچەک دانەماڵدراوە، چونکە ئەوان هێشتا تۆنێلگەلێکیان هەیە بۆ بەرهەمهێنانی چەک، وەرگرتن و ڕاهێنانی هێز.
یوسی یەهوشەی شرۆڤەگەری سەربازی زایۆنیش ئاماژە بە مەترسییەکی شاراوە لە ئاڵوگۆڕکردنی یەخسیران دەکات و دەڵێ: لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئەم ڕێککەوتنە لەلایەن حەماسەوە، ئیسرائیل چیتر کارتی گوشاری نییە و ئەگەر بیەوێ شەڕێکی تر هەڵگیرسێنێت، هەلومەرجێکی زۆر سەخڵەتی بەرەوڕوو دەبێتەوە.
نە تەنیا ئیسرائیل کە ڕۆژئاواش بە حەماسی دۆڕاند
"ئالۆن مەزراحی"ی شرۆڤەگری زایۆنی لە یادداشتێکدا نووسی: حەماس نە تەنیا ئیسرائیل، بەڵکوو بە سەر هەموو ڕۆژئاواشدا سەرکەوت؛ حەماس توانی یەخسیرانی ئیسرائیل ڕابگرێت و لە بەرەوڕووبوونەوەی تلاڤیڤدا، خۆڕاگر بێت.