وەزیری دەرەوەی ئێران بە بڵاوکردنەوەی وتارێک لە میدیاکانی ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە پەیماننامەی هاوبەشی ستراتژیکی هەمەلایەنەی نێوان ئێران و ڕووسیا هەموو لایەنەکانی هاوکاریی نێوان دوو وڵات لەخۆدەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە بڵاوکردنەوەی وتارێک لە ماڵپەڕی سپۆتنیکی ڕووسی، ڕایگەیاند کە پەیماننامەی هاوبەشی ستراتژیکی هەمەلایەنەی ئێران و ڕووسیا هەموو لایەنەکانی هاوکاریی نێوان دوو وڵات لە خۆ دەگرێت.

هەروەها نووسیویەتی: واژۆکردنی پەیماننامەی 20 ساڵەی ئێران و ڕووسیا تەنیا بەڵگەنامەیەکی سیاسی نییە، بەڵکوو نەخشەڕێگایەکە بۆ داهاتوو. ئەم پەیماننامەیە هەموو لایەنەکانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات دەگرێتەوە.

بە وتەی عێراقچی، "سێ بوارى سەرەکى پەیمانى هاوبەشى ستراتژیکى ئێران و ڕووسیا بریتین لە ئابوورى، تەکنۆلۆژیا، هەروەها فەرهەنگ و گەشتوگوزار.