ماتۆرسیکلێتێک کە دوو کەس لەسەری بوون لە شاری سەرمەدا لە ئیدلب کرایە ئامانجی هێرشی درۆنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەری ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەری ئەمریکا لە نزیک شاری سەرمەدا لە باکوورئی ئیدلب کرایە هێرشی درۆنی کردە سەر ماتۆرسیکلێتێک و هەر دوو کەسەکە کە لە سەری بوونی کوشت.

کەناڵی ئەلعەرەبیەش ڕایگەیاند کە ماتۆرسیکلێتێک کە دوو کەس لەسەری بوون لە نزیک دەروازەی سنووری باب الهوی لە باکووری ئیدلب کرایە ئامانجی هێرشی درۆنی.

هێشتا وردەکاری زیاتر لە سەر شوناسی ئەو کەسانە بڵاو نەبووەتەوە بەڵام هەندێک سەرچاوەی سووری ڕایانگەیاند کە دوو تیرۆریست بە ناوەکانی محەمەد فەیاز زەیبان و نایف حەمود عەلیوی لە هێرشی درۆنی هاوپەیمانی ئەمریکی کوژراون.