هەواڵنێری ئەمریکی ڕایگەیاند کە خولی گفتگوکانی نێوان ئێران و ئەورووپا لە ژێنێف سەبارەت بە بووژانەوەی ڕێكکەوتنی ئەتۆمی سازێنەر بوو.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لارێنس نۆرمەن هەواڵنێری گۆڤاری ئەمریکی والیستریت ژۆرنال بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە ئیکس کە زمانی سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاند کە ئەو خولە لە گفتوگۆیان نێوان دانوستانکارانی ئێرانی و ئەورووپی لە ژێنێف بۆ بووژانەوەی ڕێكکەوتنی ئەتۆمی لە چاو خولی پێشووتری ئاڵۆی کەمتری تێدا بوو و سازێنەرتر بوو.

ناوبراو لە درێژەدا نووسی: کۆبوونەوەی ئەم دواییە دەتوانێت ڕەنگدانەوەیەک لە ڕێكکەوتنی دووقۆڵی لە ئەو بارەوە بێت کە بەرەوپێش بردنی کاروبارەکان لە ڕێگای دیپلۆماتیکەوە گیراوەتە بەر، بەڵام ئەوەی کە واشنتۆنیش قبووڵ دەکات یان نا ئەوە پرسیارێکی دیکەیە.

کازم غەریب ئابادی لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: خۆی و مەجید تەخت ڕەوانچی دانوستانی باشیان لەگەڵ ئێنریکە مۆرا هەبووە و زیاتر لەسەر هەڵەوشاندنەوەی گەمارۆکان و پرسی ئەتۆمی و پرسی دوولایەنە گفتوگۆمان کرد. هەروەها لەسەر پاڵپشتی قبووڵ نەکراوی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە گفتوگۆمان کرد.