هەرێمی کوردستان لە ئێستادا لە داهاتی ڕاستەوخۆی هەناردەی نەوت بێ‌بەهرەیە و ماوەیەکە چاو لەدەستی دەوڵەتی فیدراڵی بەغدایە بۆ وەرگرتنی گۆژمەی گشتی و ئەم بابەتە کاریگەری نەرێنی لەسەر سەربەخۆیی ئابووری هەرێمی کوردستان داناوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ڕوانگەی هەرێمی کوردستان هەمبەر بە کار و ئیش‌کردن زیاتر مۆدێلە ئابوورییەکانی ڕۆژئاوا پێڕەو دەکات، لە کاتێکدا بەغدا هێشتاش هەوڵ دەدا بەپێی مۆدێلە ئابوورییە ناوەندتەوەرە شکست‌خواردووەکانی بجووڵێتەوە. ئەم جیاوازییە لە فەلسەفەی ئابووریدا بۆتە هۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان ببێتە شوێنێکی سەقامگیر بۆ گەشەی ئابووری و سەرمایەدانەریی دەرەوەیی.

ئینتیما بە بەغدا

هەرێمی کوردستان لە بابەتی وەرگرتنی گۆژمەوە چاو لەدەستی دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدایە. لە پاش ڕووخانی سەدام حسێن و پەسندکرانی دەستووری فیدراڵی نوێ، بەغدا بەرپرسە لە پێدانی بەشێک لە گۆژمەی فیدراڵ بە بەغدا. بەوەشەوە، ئاستی ڕێککەوتنی و ڕادەست‌کراوەی ئەو گۆژمەیە تا ئێستا جێی مشت‌ومڕ بووە.

ـ دابین‌کرانی مۆچەی فەرمانبەران

بابەتێکی گرنگ لەمناوە دابین‌کرانی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی بەپێی دەستوور و ڕێککەوتنی دوو لایەنە، لە ئەستۆ بەغدا بووە. بەڵام تا کۆتایی ساڵی 2024، دەوڵەتی فیدراڵ نەیتوانیوە ئەو نرخە دیاری‌کراوە ڕادەستی هەولێر بکات و دەوڵەتی هەرێم ناچار بووە لە سەرچاوە ناوخۆییەکانی مووچەی فەرمانبەرانی دابین بکات.

ـ کەمایەسیی بوودجە

لە ژانڤییە تا ئاکتەوبری 2024، هەرێمی کوردستان نزیکەی 960 ملیارد دیناری عێراقی لە داهاتی ناوخۆیی تەرخان داوە بۆ ڕۆماڵ‌دانی کەمایەسییەکانی بوودجە و مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی، چونکە وەزارەتی دارایی دەوڵەتی فیدراڵ گەلێ جار خۆی لە ڕاپەراندنی بڕیار و ڕێککەوتنە ماڵییەکان دزیوەتەوە.

داهاتەکانی نەوت و گاز

کەرتێ بەرچاوی داهاتەکانی کوردستان لە ڕێگەی هەناردەی نەوت و گازەوە بەدەست دێت. لە رابردوودا هەرێم کۆنتڕۆڵی یەکجاریی هەناردەی نەوتیی لە بندەستدا بوو و گرێبەستی جۆراوجۆری لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکاندا واژۆ دەکرد و ئەمەش ناوچەی کردبووە ئامانجێکی سەرنج‌ڕاکێش بۆ سەرمایەدانەرەکان.

ـ کۆنتڕۆڵی بەغدا

یاساگەلی نوێی بەغدا کە کۆنتڕۆڵی سەرچاوە هیدرۆکەربۆنییەکانی ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندی کردووە، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئاستی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان داناوە و پشکێکی گەورەی لە هەناردەی نەوتی هەرێمی داوەتە بەغدا. ئەم بابەتە هەرێمی خستۆتە گەردوونەیەکی بەردەوامی کەمایەسیی داهات و بوودجەوە.

فرەچەشنی ئابووری و گەشە

هەرێمی کوردستان خاوەن سەرچاوە و هەڤیازییە ئابوورییەکانی خوارەوەیە:

ـ کشتوکاڵ: کوردستان بە "سەوتەی نانی عێراق" ناسراوە و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دابین‌کردنی بەربووم و ماددە خۆراکییەکانی عێراق.

ـ سەقامگیری سیاسی: سەقامگیری و پاوەجێی سیاسیی ڕێژەیی بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی تری عێراق، هەرێمی بۆ سەرمایەدانەریی ڕۆژئاوایی تایبەتی‌تر کردووە و بۆتە هۆی پەرەسەندن و گەشەی ئەو ناوچەیە.

ئینجا بەم هەڤیازییانەوە، هەنگاوەکانی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق هەمبەر بە هەرێم، بۆتە هۆی قەیرانی ئابووری لە ناوچەی کوردستاندا.

بواری سەربەخۆیی ئابووری

هەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی ئابووری دەبێ ئەو ڕێگایانەی خوارەوە مسۆگەر بکات:

فرەچەشنی ئابووری: پەرەدان بە کەرتەکانی کشتوکاڵ، گەشتیاری و تەکنۆلۆژی.

ڕاکێشانی سەرمایەدانەری دەرەوەیی: تۆکمەی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمپانیاگەلی نێودەوڵەتی و کەمکردنەوەی ئینتیمای بە بەغدا.

پاڵپشتی نێودەوڵەتی: ڕاکێشانی پاڵپشتی کۆمەڵگای جیهانی بۆ هاوکارییە ئابوورییە راستەوخۆکان لەگەڵ هەولێر.

ئەنجام

لە دۆخی ئێستاکەدا، ئابووری هەرێمی کوردستان ناتوانێ بەبێ پشتبەستن بە بەغدا پاوەجێ بێت. بەوەشەوە، سەربەخۆیی ئابووری پێویستی بە گۆڕانکاریی بەرچاو لە سیاسەتدانانی ناوخۆیی و هەروەها شێوەی هەڵسوکەوتی هەولێر لەگەڵ جیهانە.