Publish Date: ١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٣:٥٠

سەرچاوە فەلەستینییەکان رایانگەیاند کە ڕێککەوتنی ئاگربڕ و گۆڕینەوەی دیلەکان لە کەرتی غەززە ئامادەیە و لەوانەیە هەینی یان پێش ئەوە واژۆ دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، سەرچاوە فەلەستینییەکان کە بە هۆی هەستیاری رەوتی دانوستانەکانی نێوان داگیرکەرانی زایۆنی و بەرخۆدانی فەلەستین، نەیانەویست ناویان ئاشکرا بکرێت، ڕایانگەیاند کە ڕێککەوتنی ئاگربڕ و گۆڕینەوەی دیلەکان لە غەززە ئامادەیە و لەوانەیە ڕۆژی هەینی 17 ی جوون یان پێشەوە واژۆ بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئەناتۆڵی و بە گوێرەی راگەیاندنی ئەو سەرچاوەگەلە، ڕێککەوتنەکە لە 3 قۆناغدا جێبەجێ دەکرێت؛ قۆناغی یەکەم 40 بۆ 42 ڕۆژ درێژەی دەبێت. لە ئەم قۆناغەدا ئیسرائیل ئیسرائیل لە میحوەری نتزاریم و فیلادلفیا دەمێنیتەوە.

دوای یەک هەفتە لیستی ئەسیرە ئیسرائیلییەکان لەلایەن حەماس پێشەکش دەکرێت و پاشان داگیرکەرانی قودس ئیزنی گەڕانەوەی خەڵک بۆ غەززە دەدرێت.


هەروەها راگەیێندراوە کە ئیسرائیل بە مەبەستی پەڕینەوەی خەڵک بۆ باکووری غەززە لە بەشێک لە میحوەری نتزاریم دەکشێتەوە.