بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قشم گەورەترین دوورگە ئێران لە نێو دڵی کەنداوی فارسە. مەوداری ئەو دوورگە تا بەندەر عەباس 22 کیلۆمەترە. ئەگەر بتەوێ لە ڕێگای زەویەوە بچیتە ئەو دوورگە ئەبێ بڕۆیتە بەندەر عەباس و لە ڕێگای دەریاوە بچیتە ئەوێ و ئەگەریش نا ئەبێ بە فڕۆکە ڕاستەوخۆ بچینە نێو دوورگەکە.
ئەگەر کەسێک بیەوێت بچێتە ئەو دوورگەیە باشترین وەرز بۆ سەفەر کردن وەرزەکانی بەهار و پاییزە، کە هەوایەکی زۆر گونجاو و دڵنشینی هەیە.
لە ئەم راپۆرتەدا دەمانەوێت شوێنە گەشتیاری و ئاڵبەت ناوازەکانی دوورگەی قشم کە زۆربەیان سروشتین بە کورتی بناسێنین. کە لە خوارەوە دێن.
1.دۆڵی هەسارەکان
یەکێک لە بێ وێنەترین شوێنە گەشتیارییەکانی قشم دۆڵی ئەستێرەکانە. دۆڵی ئەستێرەکان کۆمەڵێک کێو، دۆڵ و تاشەبەردە. ئەو کێو و تاشەبەردانە بە تێپەڕینی کات بە هۆی بارینی بەفر، هەڵکردنی با و ... گۆڕیون و داتاشراون کە بووەتە هۆی چێ بوونی شێوە و شکڵی جیاواز لە نێوان کێو و تاشبەرددا کە زۆر جار وەکوو ئاژەڵەکان خۆیان دەنوێنن.
بەڵام ئەی بۆ ناوی دۆڵی ئەستێرەکانی لەسەر نراوە؟ لەبەر ئەوەی کە خەڵکی خۆجەیی پێیان وایە ئەو شکڵانە بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هەسارەیەک بە سەر کێوێکدا پێک هاتوون و بۆیە بە دۆڵە هەسارەکان ناوبانگی دەرکردووە.
2.دوورگەی ناز
دوورگە یان دوورگەکانی ناز یەک لە جوانترین شوێنە گەشتیارییەکانی قشمەە. ئەو دوورگە لە ڕاستیدا سێ تاشبەرد لە نێوان دەریایە. کاتێک ئاستی ئاوەکە دەنیشێت ڕێگایەک لە نێوان کەنارەکان بۆ نێو دەریا دەکرێتەوە و بە پیاسە دەتوانرێت ئەو ڕێگایە بکرێت و بڕۆی و لەسەر ئەو تاشەبەردانەوە چێژ لە شەپۆلەکانی دەریا ببەیت.
3.تەنگەڵانی چاکێو
ئەو تەنگەڵانە دیاردەیەکی سروشتیییە کە هەر وەک لە ناوەکەیدا دیارە کۆمەڵێک کێو و بەردە کە لە نێوانیاندا چای جۆراوجۆر و بە قووڵایی جیاواز هەیە.
4. دارستانەکانی حەرا
یەکێک لە تایبەتترین دیاردە سروشتییەکانی قشم و نەک هەر قشم ،ئێرانیش، دارستانەکانی حەرایە. ئەو دارانە لە نێو ئاوی سوێردا شین دەبن و کاتێک کە ئاوکە بەرز دەبێتەوە دارەکان دەچنە ژیر ئاوەکەوە و کاتێک کە ئاوەکە دەنیشێتەوە دارەکان سەر دەر دەهێنن و دەبنە شوێنی هاتوچۆی باڵندەکان.
5.ئەشکەوتی خەربەسی قشم
بەهۆی شوێنگەی جوگرافیایی قشمەوە، ئەو دوورگە ئەشكەوتی جۆراوجۆری هەیە کە هەر یەک تایبەتمەندی خۆیان هەیە. یەک لە ئەو ئەشكەوتانە ناوی خەربەسە کە بریتییە لە کۆمەڵێک کونی بچووک لە نێو دڵی کێودا کە لە سەردەمێکدا پەناگەیەکی ئەمن بۆ ژیانی خەڵک بوو.
6.ئەشكەوتی خوێندانی قشم
یەکێکی دیکە لە ئەشكەوتەکانی ئەو دوورگەیە ئەشکەوتی خوێدانە کە لە کاتی چوونە ژوورەوەدا لەگەڵ قەندیلی جوان و سەرسووڕهێنەر بەرەوڕوو دەبیتەوە.
7. بەنداوی گۆران
گوندی گۆران یەک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو دوورگەیەیە کە لە ڕۆژاوای دوورگەکە هەڵکەوتووە. وادیارە لە ڕابردوودا ئەو گوندە شوێنی نیشتەجێ بوونی زەرتەشتییەکان بووە بۆیە بە گەبران یان گۆران بەناوبانگە و شوێنی گەشتیاری ئەو گوندە بەنداوەکەیەتی کە هەر لە سەردەمی هەخامەنشیەکانەوە دەستی پێکرد و لە سەردەمی پاڵەوییەکان کاری کۆتایی هات.
8. پارکی کرۆکۆدیلەکان
ئەو پارکە یەکەم و تەنیا ناوەندێکە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناڤین کە کۆرۆکۆدیلی تێدا پەروەردە دەکرێت. ئەو پارکە جگە لە کۆرۆکۆدیل، وشترمری ئەفریقی، بزنی تالی، کەو، تاوس، کەرەواڵە، مەیموون، مریشکی شاخداری، ماری پیتون و ... ی تێدا پەروەردە دەکرێت.
9.دۆڵی پەیکەرەکان
یەک لە شوێنە هەرە جوانەکانی قشم، دۆڵی پەیکەرەکانە کە لە تاشەبەرد پێک هاتووە و بە ڕوانینێکی ورد شکڵی ناوازە و سەیروسەمەرەی لێ دەبینیت.
10. کانگای خاکی سوور
کانگای خاکی سووری هورموز یەک لە باشترین خاکە سوورەکانی جیهانە. ئەو خاکە لە پیشەی جیاواز وەکوو رەنگ سازی، شووشەسازی و ... بەکار دێت. ئەو کانگایە لە کەناراوێک بە هەمان ناو هەڵکەوتووە کە هەموو خاک و بەردەکانی رەنگیان سوورە.
11. کەناراوی زیوینی قشم
هەنگاو نان لە یەکێک لە سەر لمی زیوین دەتوانێت یەکێک لە ئارەزووەکان هەر کەسێک بیت لە ژیانیدا کە لە ئەو کەناراوەدا لە قشم دەتوانێت بێتە دی.
12. دار هەنجیری پەرستگەکانی قشم
یەکێک لە ڕێگاکانی ناسینەوەی مێژووی ئەو ناوچە لێکدانەوەی دار و گیاکانیەتی. لە نێوان گیاکانی ناوچەی قشم دارێکی گەورە هەیە بەس چەند نموونەی لە جیهاندا هەیە.
داری لوور یان هەنجیری مەعابد یان پەرستگەکان گیایەکی ئەفسانەییە کە شێوەی گەشە و زیاد بوونی لەگەڵ هەموو گیاکانی جیهان جیاوازە. ناوکەی گیاکە ناچێندرێت بەڵکوو لە ڕێگای ڕێقنەی پەلەوەرەکانەوە لە دارێکەوە بۆ دارێکی دیکە دەگوازرێتەوە.