مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی هه‌سه‌ده‌، ئه‌مڕۆ حه‌مید ده‌ربه‌ندی نوێنه‌ری مه‌سعود بارزانی گه‌یشته‌ كوردستانی سووریا و مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌ پێشوازی لێی كرد.

له‌میانه‌ی دیدارێكدا كه‌ به‌شێوه‌ی داخراو به‌ڕوی میدیاكان به‌ڕێوه‌چوو، حه‌مید ده‌ربه‌ندی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی گه‌یاندوه‌ته‌ مه‌زڵوم عه‌بدی كه‌ تیایدا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی یه‌كخستنی ڕیزه‌كانی كورد كردوه‌ته‌وه‌ بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی ئێستای سووریا.

لای خۆیه‌وه‌، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ قۆناغی ئێستا پێویستی به‌ هه‌وڵی هاوبه‌ش هه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌موو لایه‌نه‌ كوردییه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌قامگیری و ده‌سته‌به‌ركردنی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد.