کایا کالاس وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا، گواستنەوەی ئاشتی‌خوازانەی دەسەڵات و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریای وەک مەرجی یەکێتی ئەورووپا بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە دژی سووریا ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کایا کالاس وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا پاش دیداری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی کاتی سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا، ڕایگەیاند: گواستنەوەی ئاشتی‌خوازانەی دەسەڵات و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریا، مەرجەکانی یەکێتی ئەورووپان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە دژی سووریا.

کالاس ڕاشیگەیاند: پێویستە ئیدارەی نوێی سووریا پڕۆسەیەکی ئاشتی‌خوازانە و هەمەگر بۆ گواستنەوەی دەسەڵات دەست پێ‌بکات کە مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریای تێیدا پارێزرا بێت.