بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە یەکێک لە بەناوبانگترین ئەفسەرەکانی تورکیا لە پێکدادانەکان لە دەڤەری بەنداوی ترشرین کوژرا.
ناوبرا زیادی کرد: پێکدادانی توند لە بەشی ڕۆژاوایی بەنداوی تشرین لەسەر ڕووباری فرات لە سووریا هاتە ئاراوە کە بە هۆیەوە ئۆزال یەکێک لە بەناوبانگرتین ئەفسەرەکانی تورکیا لە بەشی هەواڵگری ئەو وڵاتە و بەرپرسی چاوەدێری بە سەر هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا کوژرا.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: هێزەکانی سەر بە تورکیا لە دوو هەفتە پێشەوە هەوڵ دەدەن بەنداوی تشرین کۆنترۆڵ بکەن بەڵام کوژرانی ئوزال خەسارێکی قورس لە ئەنقەرەیە چونکوو خەریکی لەدەست دانی هێزە تایبەتەکانی خۆی لە پێکدادانەکانی بەنداوی تشرینە.
Publish Date: ١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٠:٥٩
لە پێکدادانی نێوان هێزەکانی ئەنقەرە و هێزەکانی هەسەدە لە دەڤەری بەنداوی تشرینی سووریا یەکیک لە بەناوبانگرتین ئەفسەرەکانی تورکیا کوژرا.