سەرچاوە ئاگادارەکان لە سووریا لە ڕفاندنی زیاتر لە 100 هاووڵاتی سووریایی بەتایبەتی عەلەویەکان لەلایەن داعشەوە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە چەکدارەکانی داعش هەوڵی ڕفاندنی زیاتر لە 130 کەس لە کەمینەکانیان لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، مێدیاکانی سەر بە داعش وێنە و ڤیدیۆی بەدیل گرتنی 130 هاووڵاتی سووریا لەوانە چەند سەربازی ئەو وڵاتە کە هەموویان لە ڕیزی کەمینەکان بەتایبەتی عەلەوییەکانن، بڵاو کردەوە.

چەکدارانی داعش هەڕەشەیان کردووە کە ئەو کەسانە لەسێدارە دەدرێن.

سەرچاوە ئاگادارەکان زیادیان کرد کە ئامانجی ئەو هەوڵەی داعش بەدەست هێنانی پارە لە ڕێگای هەڕەشە لە بنەمالەی دیلەکان بەتایبەتی لە دێرەزوور و حومسن.