مانۆڕی توانی بەرگری ئاسمانی 1403ی ئەرتەش لەسەر تەوەری هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە ناوچەی بەرگری ئاسمانی ڕۆژاوا و باکوور دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مانۆڕی هاوبەشی توانی بەرگری ئاسمانی 1403 کە ڕۆژانی ڕابردوو بە ڕاگەیاندنی ڕەمزی عەلی ئیبن ئەبی تالب(د.خ) دەستی پێکردوووە، بە تەوەری هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش، بە فەرماندەیی و ڕێنوێنی تۆڕی یەکپارچەی بەرگری ئاسمانی ئێران. لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە لە ناوچەی بەرگری ئاسمانی ڕۆژاوا و باکوور لە فۆردۆ و خەنداب دەستی پێکرد.

لە ئەو مانۆڕەدا کە لە دۆخێکی ڕاستەقینە ئەنجام دەدرێت، یەکینەی مووشەکی، ڕاداری، چاوەدێری گەڵاڵەی بەسیرەت، یەکینەکانی جەنگاڵ، فاشا، سیستەمی ڕوعب و فریوی بەرگری ئاسمانی، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی بە فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی ڕاسپاردەی ئافەندی و بەرگری جێبەجێ دەکەن.

خەمڵاندنی ڕاستەقینەی ئۆپراسیۆنیی گەڵاڵەکانی پەدافەندی ئاسمانی لە بەرانبەر دوژمن، گەییشتن بە دڵنیایی لە چاوەدێری هەوالگری و دەستخستنی توانی دۆزینەوەی خێرای ئامانجی هێرشبەر بە بەکارهێنانی جۆرەکانی هەستیاری چالاکی ڕاداری و ناچالاکی بیستنی سیگناڵی، ئۆپتیکی و چاوەدێری لە بەردەستی پەدافەندی ئاسمانی وڵات، لێکدانەوەی کردەوەی تاکتیکی و تەکنیکی ئۆپراسیۆنی و تەکنیکی لە دۆخی ڕاستەقینەی مەیدانی ڕەزمی بەرگری ئاسمانی و ڕاهێنانی بەنەماکانی پەدافەندی ناچاڵاکی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بە جەخت لەسەەر بنەمای جێبەجێ کردنی خێرا لە ئامانجەکانی ئەو مانۆڕەیە.