بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی کرانەوەی سێهەمین مێهرەجانی ناوچەیی شانۆی تەنزی "تیتاڵی" ئەمڕۆ شەممە (22ی بەفرانبار)، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسان و هونەرمەندانی پارێزگای ئیلام، هاوکاتی وەهەواخستنی فوودانەکان، لە قوتابخانەی سومەیەی شاری ئەیوان بەڕیوە چوو و بڕیارە پاش 4 ڕۆژ چالاکی، ڕۆژی 25ی بەفرانبار کۆتایی پێ بێت.
هەروەها بە گوێرەی ڕاگەیاندنی بەرپرسی سێهەمین خولی مێهرەجانی شانۆی تەنزی تیتاڵی، لەم خەلەدا لە 60 بەرهەمی ناردراوە بۆ نووسینگەی مێهرەجان، سەرجەم 9 بەرهەمی سەرپەردە و 8 بەرهەمی سەرشەقام لە 6 پارێزگای ڕۆژئاوای ئێران و بە شێوەزارەکانی کوردی، لۆڕی، لەکی و فارسی پێکەوە ڕکابەری دەکەن.
شایانی باسە، بەرهەمە براوەکان لە کۆتایی ئەم مێهرەجانە، بەشداری مێهرەجانی نیشتمانی شانۆی "خەندستان"ی ئیسفەهان دەبن.