بەرپرسانی خۆجەیی لە لۆس ئانجلێس ڕایانگەیاند کە ژمارەی کوژراوان بە هۆی ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە ئەو شارە بۆ 11 کەس بەرز بووەوە و سەدان هەزار باڵەخانەش بەتواوەتی رووخاون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن ئێن، بەرپرسانی شاری لۆس ئانجلێس لە نوێترین ئاماری قوربانیان و خەسارەکان بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە ئەو شارە ڕایانگەیاند کە ژمارەی قوربانیانی ئەو ئاگرە بۆ 11 کەس بەرز بووەتەوە بەڵام بە ناردنی سەگی دۆزینەوەی زیندووەکان بۆ ناوچە جیاجیاکانی ئەو شارە ئاماری قوربانیان بەرز دەبێتەوە.

بەرپرسان ڕایانگەیاندووە کە ئێستاکە 6 ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە ئەو شارە خەریکە دەچێتە پێشەوە و زیاتر لە 100 هەزار کەس فەرمانی چۆڵ کردنی ئەو شارەیان وەرگرتووە و دەیان هەزار کەسیش لە مەترسی جیدیدان.

جۆبایدن سەرۆک کۆماەی ئەمریکاش دۆخی ئێستای لۆس ئانجلێشی وەکوو مەیدانی شەڕ وەسف کرد و هۆشداریی داکە ژمارەی قوربانیان ئەو ئاگرکەوتنەوە بەرز دەبێتەوە.