بۆ دووهەم ڕۆژی بەردەوام شارە باکوورییەکانی سووریا پێکدادانی چەکداری نێوان چەکدارانی ڕژیمی جۆلانی و دژبەرانی ئەو ڕژیمەی بە خۆوە بینیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەبدولحەمید ءەلی یەکێک لە شێخەکانی خێڵی جەغایفە جەختی کرد کە پێکدادانی چەکداری نێوان تیرۆریستەکانی جۆلانی و دژبەرانی ئەو ڕژێمە لە ناوچە باکوورییەکانی سووریا بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام چڕ بووەتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو پێکدادانە لە هەندێک لە شارە باکوورییەکانی سووریا لە نێوان چەکدارانی جۆلانی و کەسانێک کە نایانەوێت بچنە ژێر ڕکێفیان ڕووی داوە و بووەتە هپی کوژرانی چەند کەس لە هەر دوولاکە.