فەرماندەی گشتی سوپا وتی: بەم زووییە شارە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران ڕوونوێنی دەکرێت و گەورەیی و قووڵایی شاراوەی دەسەڵاتی ئێران دەبینن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی ڕایگەیاند: خەڵک داوای جێبەجێ کردنی بەڵێنی سادقی سێ دەکەن.
ناوبراو داوای نیشانی دانی توانی دەسەڵات دەکەن و زیادی کرد: ئێمە بە پێێ داواکاری خەڵک دەچینە پێشەوە و ئیزن نادەین ئیشتیای خەڵک بۆ دەسەڵات خوازی و سەربڵندیان کوێر ببێتەوە.

سەردار سەلامی وتی: ئێمە تەنانەت لە سووریا و لوبنانەوە هێرشمان نەکردە سەر ئیسرائیل بەڵکوو بو شێوەی فەرمی و ئاشکرا بە مووشەکی خۆمان وەڵامی ئیسرائیلمان دایەوە.

ناوبراو دریژەی دا: ئێمە وڵاتێکی ترمان نەکردووەتە مەیدانی شەڕی خۆمان و ئەوەندە بەهیزین کە دەتوانین لە وڵاتی خۆمانەوە وەڵام بدەینەوە.

سەردار سەلامی رایگەیاند: بەزوویی ڕوونێنی دەکەین لە شارە مووشەکی و درۆنییەکان و ئێوەش گەورەیی و قووڵایی شاراوەی دەسەڵاتی ئێران دەبینن.

فەرماندەی گشتی سوپا وتیشی: ئێمە لاواز نەبووینەتەوە و لە هەڵوێستە سیاسیەکانی خۆمان پاشەکشێ ناکەین بەڵکوو دەتوانین بنکە ناوچەییەکانی دوژمن وێران بکەین.