بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق کە دوێنێ بە سەرۆکایەتی شاندێک گەییشتە تاران، دوای دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆمار، دوانیوەڕۆ سەردانی بەهارستانی کرد و لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف کۆ بووەوە.
قاڵیباف لە ئەو دیدارەدا وتی: دۆخی ئێستای ناوچەکە بەتایبەتی جەنایەتەکانی ئیسرائیل باس لە گرینگایەتی زیاتر لە رابردوو وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەتی ئێران و عێراق دەکات کە دەتوانێت ڕۆڵی گرینگی لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی هەبێت و لەسەر هاوکێشەی سیاسی و ئابوور لە جیهانی ئیسلامی ڕۆڵ بگێڕیت.
ناوبراو لە درێژەدا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دوژمنی سەرەکی ئەمڕۆی ئێمە ئیسرائیل و ئەمریکان، وتی: هەموو هەوڵەکانی ئەوان بۆ خەسار لە یەکگرتوویی نێوان ئێران و عێراقە. بۆیە من پێم وایە کە ئێوە وەکوو سەرۆک وەزیران لە تۆکمەیی ئێران شیعەکان و ئایینەکانی دیکە کاریگەر بوون و ئەوە پرسێکی بنەڕەتییە و ئێمەش لە ئێران لە سەری جەختمان هەیە.
قاڵیباف وتیشی کە دوژمن بەدوای بەهێز کردنەوەی تەکفیرییەکان لە ناوچەکەیە و ئێمەش بە وردی دۆخەکە شوێنگیری دەکەین.
هەروەها وتیشی کە ئێمە وەکوو وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ لەسەر پرسی سووریا یەک دەنگ بین و ئەبێ سووریا وڵاتێکی سەربەخۆ بێت و یەکپارچەیی خاکەکەی بپارێزرێت و هەموو ئێتنیک و گرووپەکان لە حکومەتی داهاتووی ئەو وڵاتە ڕۆڵیان هەبێت و پێوەندی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل بەڕوونی ڕابگەیێنن.
سوودانیش لە ئەو دیدارەدا وتی: ئێمە لەسەر پرسی سووریا پێوەندی و دانوستانی باشمان لەگەڵ دۆستانمان لە ئاستی ناوچەکە ئەنجام داوە و هەموو هەوڵی خۆمان بۆ تۆکمە کردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا دەخەینە گەڕ.