بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری واع ڕایگەیاند کە باسم ئەلعەوادی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلعراقیە، سەفەری شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ ئێرانی وەکوو رووداوێکی گرینگ و چارەنووس ساز وەسف کرد.
ناوبراو وتی کە ئەو سەفەرە لەسەر تەوەری لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و گفتوگۆ لەسەر ئەو گۆڕانکاریانە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی بەتایبەتی ڕووداوەکانی سووریا ئەنجام درا.
عەوادی جەختی لەوەش کرد کە سەرەنج لە ڕێککەوتننامە واژۆ کراوەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ زۆر زەروورییە.
Publish Date: ٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ٠٩:١٥
وتەبێژی دەوڵەتی عێڕاق سەفەری سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ تاران و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێرانی زۆر گرینگ وەسف کرد.