بە گوێرەی ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسیەکان، تورکیا خەریکی خۆ ئامادە کردن بۆ هێرشی کۆتایی بۆ داگیر کردنی سەرجەم ناوچە ژێرکۆنترۆڵەکانی کوردی سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان لە شرۆڤەی گۆڕانکاییەکانی یەک مانگی دوایی لە باکووری سووریا دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد ، تورکیای هۆکاری چڕ بوونەوەی ناسەقامگیرییەکان لە ناوچەکە وەسف کردووە و هۆشداریی داوە ئەو وڵاتە بەدوای لەناوبردنی تەواوی کوردەکان لە هاوکێشەکانی سووریایە.

پێکدادانی نێوان سوپای ئازادی سووریا کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت و هێزەکانی هەسەدە بۆ کۆنترۆڵی بەنداوی تشرین چڕ بووەتەوە. ئامانجی سوپای ئازادی سووریا پەرەپێدانی دزەی خۆی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی فراتە، لە حاڵێکدا کە هێزە کوردییەکان لەسەر ڕاونانی تورکەکان جەخت دەکەن تا بەنداوی تشرین بپارێزن. کۆنترۆڵی ئەو بەنداوە بۆ هێزە کوردییەکان زۆر هەستیارە تا سەرچاوە ئاوییەکان بەڕێوە ببەن و دابینی وزە لە ناوچەکە مسۆگەر بکەن.

سینان جیدی ئەندامی باڵای ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان لە ئەو بارەوە دەڵیت: ئەردۆغان خۆی بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر کوردی سووریا ئامادە دەکات و جیهان لە خەودایە.