بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ڕەزا زەفەرقەندی، وەزیری تەندروستی، دەرمان و پەروەردەی پزیشکی لە حوکمێدا دکتۆر شوعلە شاغەیبی وەکوو سەرپەرشتیاری زانکۆی زانستە پزشکییەکانی دەست نیشان کرد.
وەزیری تەندروستی لە حوکمەکەیدا هێناویە: خزمەت بە خەڵک، هەلێکە کە خودا بە ئێوەی داوە کە زۆر بەنرخە و ئەنجامەکەی کەم کردنەوەی دەردی خەڵک و بەرز کردنەوەی ئاستی تەندروستی کۆمەڵگایە.
هیوادارم بە پشتی خودا لە ئەنجامی ئەرکەکانتاندا سەرکەوتوو بن.
دکتۆر شاغەیبی لەدایک بووی 1338، خەڵکی تەبرێزە و لە بواری ژنان و زاوزێ پسپۆڕە.
Publish Date: ٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٠:٠١
وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و پەروەردەی پزیشکی لە حوکمێکدا دکتۆر شوعلە شاغەیبی وەکوو سەرپەرشتیاری زانکۆی زانستە پزشکییەکان و خزمەتی تەندروستی دەرمانی کوردستانی دەست نیشان کرد.