بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، سوپای تورلیا کاروانێکی سڤیلی لە دەڤەری بەنداوی تشرینی سووریای کردە ئامانج.
هێزەکانی هەسەدە ڕایانگەیاند کە ئەو کاروانە بریتی لە خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بووە کە بۆ داخوازی ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا چووبوونە بەنداوی تشرین.
هەسەدە جەختی کرد کە بە هۆی ئەو هێرشەی تورکیاوە بۆ سەر ئەو کاروانە چەند کوژراو و بریندار بوون.
کەمێک پێش ئێستاش سەرچاوەکانی هەواڵ لە هێرشی درۆنی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی هەسەدە لە دەڤەری شاری ئەلمالکیە لە پارێزگای حەسەکە هەواڵیان دا.