بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە عەرەبی 21، تەحسین خەفانی سەرۆکی کۆمیتەی ڕاگەیاندنی هەواڵە ئەمنییەکانی عێراق جەختی کرد: تا ئێستا 400 کیلۆمەتر دیواری سنووری لە نێوان عێراق و سووریا چێ کراوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە تۆکمەترکردنی ڕێوشوێنی ئەمنی لە سنوورە هاوبەشەکانی عێراق و سووریا بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگری و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و هێزەکانی حەشدی شەعبی، وتیشی: کۆی ئەو دیوارە بڕیارە 615 کیلۆمەتر بێت کە تا ئێستا لەسەدا 80ی چێکراوە و ئەوی دیکەی تا ناوەڕاستی ئەمساڵی زایینی (2025) کۆتایی پێدێت.