Publish Date: ٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٥:٥٦

ڕێکخراوی سەنتکامی ئەمریکا بە بیانووی کردنە ئامانجی ئەنساروڵڵای یەمەن، هێرشی کردە سەر دامەزراوەکانی ئەو وڵاتە لە سەنعا و پارێزگای عەمران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی سەنتکام (فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا) بە بیانووی کردنە ئامانجی هۆمارەکانی چەک و چۆڵی ئەنساروڵڵای یەمەن، هێرشی کردە سەر دامەزراوەکانی ئەو وڵاتە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا سەنعا و پارێزگای عەمران‌ـیان بردومان کرد.