یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی فەتحی عێراق گرینگترین لایەنی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی فەتلاوی، یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانیی فەتح لە عێراق، جەختی کرد کە پلانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بە یارمەتی وڵاتانی ڕۆژاوایی تەنیا فەلەستین، لوبنان و سووریا ناکاتە ئامانج ، بەڵکوو درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکە.

ناوبراو زیادی کرد: سەردانەکەی ئەمڕۆی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران و ئەگەری هەیە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی هاوتەریب لەگەڵ پلانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دابەشکردنی ناوچەکە.

ئەلفەتلاوی زیادی کرد: ئەمڕۆ عێراق بووەتە وڵاتێکی سەرەکی کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئاستی ئەمنی و سیاسی وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ هەیە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەممەد شیاع ئەلسودانی، یەکشەممەی ڕابردوو، سەردانی فەرمیی خۆی بۆ ئێران ڕاگەیاند.