بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، تورکیا بوونی هێزە کوردییەکان لە سنوورەکانی خۆی وەکوو مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی چاولێدەکات.
بەم پێیە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە دۆخی سووریا ڕایگەیاند: ئەگەر داخوازییەکانی ئەنقەرە لە سووریا ڕەچاو نەکرێت ئەو مەترسییە هەیە کە تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بەڕێوە ببات.
فیدان لە درێژەدا زیادی کرد: ئێمە خوازیاری نووسینی دەستوورێکی نوێ لە سووریا و گەڕانەوەی ملیۆنان ئاوارەی هاووڵاتی ئەو وڵاتە بۆ زێدەکەیانین. ئێمە هیچ دوودڵی و گومانێک ناکەین لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی تیرۆریستەکان چونکوو ئەوان هەڕەشەن بۆ سەر سووریا، عێراق و تورکیا.
هەروەها بە ئاماژە بە پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە هەسەدە جەختی کرد: واشنتۆن پێشتر بە هۆکاری جیاواز لەوانە بەرەنگار بوونەوەی داعش پاڵپشتی لە ئەو هێزان ەکردووە بەڵام ئێستا زۆربەی ئەو هۆکارانە نەماون.
Publish Date: ٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ٠٩:١٢
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڕەشەی کرد لەوانەیە ئەنقەرە لە دژی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێن، هەنگاو هەڵبگرین.