سەرچاوە سووریاییەکان لە هەوڵی نوێی تەحریرولشام لە چوونە دەرەوەی هێزەکانی خۆی لە دەڤەری بارەگای حەزرەتی زەینەت دوابەدوای بەرز بوونەوەی سکاڵاکان لێیان ، هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، سەرچاوە ئاگادارە سووریاییەکان ئەمڕۆ دووشەممە شەشی جوونی 2025 ڕایانگەیاند کە تەحریرولشام زیاتر لە 90 هێزی خۆیی بەهۆی ئەنجامی کاری نەشیاو و زیاد بوونەوەی سکاڵاکان لێیان لەوێ کشاوەتەوە.

ئەو سەرچاوەگەلە وتیشیان: سەرەڕای بوونی ڕوانگەی توندڕەوانەی تەحریرولشام و ناوبانگی لە ئەو بارەوە، بەڵام بە هەستیارییەوە لو شوێنە پیرۆزەکانی شەیعەکان هەڵسوکەوت دەکەن کە بێ ڕێزییەک ئەنجام نەدرێت و کاردانەوەی ڕای گشتی بەدواوە نەبێت.

سەرچاوەکان زیادیان کرد : چوونە دەرەوەی ئەو هێزانە دوابەدوای بڵاو بووننەوەی گرتەی ڤیدیۆییەک بە ناوەرۆکی جیاوازی ئێتنیکی بووە کە تەحریرولشامی لە بەرانبەر ڕای گشتی سووریا، ناوچەیی و جیهانی تووشی کێشە کردووە.