بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، سەرچاوە سووریاییەکان ئەمڕۆ دووشەممە شەشی جوونی 2025 ڕایانگەیاند کە چەند تیپی سەر بە تەحریرولشام ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان بۆ پاراستنی باڵەخانەی باڵوێزخانە و چەند شوێنی دیپلۆماتیکی ئێران لە دیمەشق و دیکەی شارەکانی سووریا دەست پێکردووە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەگەلە یەکەی ڕەزمی لە چەند تیپی سەر بە تەحریرولشام بە بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنی سەربازی، دەستیان کردووە بە جێگیر کردنی هێزی نەگۆڕ و گەڕۆک لە دەڤەری باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق.
هەروەها ڕاگەیێندراوە کە ئەو هێزانە دەرکەی چوونە ژوورەوەی باڵوێزخانەکەیان داخستووە و ڕێوشوێنی توندیان گرتووەتە پێش و وادیارە کە ئەوە هەوڵێکە بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزیی لەگەڵ تاران و ڕێگری لە رەخنەگەلێک کە لەم دواییەدا زیادی کردبوو.
بە پێێ ڕاگەیاندنەکان کەسێک لە ئێستادا لە نێو باڵوێزخانەکە نییە بەڵام ئەو هەوڵانە و ڕێوشوێنی ئەمنی توند باس لە جێگیر بوونەوەی کادیری باڵوێزخانە لە ڕۆژانی داهاتوو دەکات.