وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە پاک کردنەوەی سووریا لە هێزە کوردییەکانی جێگیر لە سووریا نزیکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە هێزە کوردییەکانی جێگر لە سووریا چی دیکە ناتوانن بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش چالاکی بکەن و پاک کردنەوەی سووریا لە تیرۆریستانی پەکەکە و یەپەگە نزیکە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئیزن نادەین پەکەکە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش تۆکمە ببێتەوە، زیادی کرد: ئەگەر وڵاتانی ڕۆژاوایی ئەنگێزەی نهێنیان ببێت و ئامانجیان کەڵکوەرگرتن لە پەکەکە بو بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش بێت، ئێ.ە ئیزن نادەین. ئێمە ئامادەین کە هەرجۆرە گەڵاڵەیەک لە ئەو جۆرە پووچەڵ بکەینەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە درێژەدا وتی: ئیمپراتۆری توندوتیژی کە بەدوای کەڵکوەرگرتن لە هەستی کوردە بە شەرەفەکانە خەریکە دەڕووخێت.