"حەزام ئەسەد" لە پەیامێکدا بە زمانی عێبری بۆ شارۆچکەنشینانی زایۆنی، هوشداری دا کە ئەگەر دەیانەوێ بە ئاسوودە بخەون، واباشە بگەڕێنەوە بۆ قێبرێس یان وڵاتی خۆیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المنار"، "حەزام ئەسەد" لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە پەیامێک بە زمانی عێبری بۆ شارۆچکەنشینانی زایۆنی، هوشداری دا: "هەر کەس دەیەوێ خەوێکی ئاسوودە بێت، واباشە بگەڕێنەوە بۆ قێبرێس یان وڵاتی سەرەکیی خۆی".

ناوبراو هەروەها جەختیشی کرد: "دەست لە غەزە ناشۆینەوە".