Publish Date: ٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٨:٢٨

فەرماندەی سنووروانیی پارێزگای کوردستان ڕەتی‌کردەوە کە کۆچی دوایی گرووپان "سێپێهر ڕەوشەنی" لە سنوورانانی کوردستان بە هۆی سەرماژۆییەوە بووبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار فەرەج ڕۆستەمی هۆی مەرگی سنوورانانی کوردستانی بە هۆی سەرماژۆیی ڕەت کردەوە و وتی: خوالێ‌خۆشبوو "سێپێهر ڕەوشەنی" لە کاتی گەشت‌لێدان و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی تووشی جەڵتەی دڵ هاتووە و کۆچی‌دوایی ئەو بە هۆی سەرماژۆییەوە نەبووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ڕادەست‌کرانی تەرمی سنووروانی کۆچکردوو بە پزیشکی یاسایی بۆ تاقیکاری و لێکدانەوەی پێویست و ئاشکرابوونی هۆکاری سەرەکی مەرگی گرووپان "سێپێهر ڕەوشەنی"، وتیشی: ئەو دەنگۆ هەڵەیانە لە لایەن هەندێک کەسەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە، دەنا لە کاتی مەرگی ئەو خوالێخۆشبووەدا 10 کەسی تریش لە بورجی ئێشک‌گریدا بوونە و کەس تووشی سەرماژۆیی نەهاتووە.