بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ هەینی لە میانەی سەردانەكەی بۆ سووریا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەردانی ئەوان بۆ پایتەختی سووریا نیشانەی ئەوەیە کە یەکێتی ئەورووپا پەیوەندیی سیاسی نوێ لەگەڵ وڵاتەکە دەبەستێت و دەبێت هەموو سووریاییەکان لە پرۆسەی سیاسیی نوێدا بەشداربن و جێبگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، "پێویستە گەرەنتی ئەمنی متمانەپێکراو بۆ کورد لە سووریا دابین بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هەموو مەزهەب و پێكهاتەکان لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی سووریا بەشداری بكەن".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا باسی لەوەشكرد، "پێویستە هێزەكانی سووریای دیموكرات ئاوێتەی هێزی سوریای نوێ بکرێت و دانوستاندن لەگەڵ هەسەدە لەم قۆناخە دا گرنگە".