بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ئەو ڕەوتە، ئەوڕۆ هەینی لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید محەمەدباقر حەکیم لە شاری نەجەف، وێڕای نرخاندنی ڕۆڵی شەهیدان حاج قاسم سولەیمانی و حاج ئەبوو مەهدی مۆهەندیس بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعشی و تەکفیری، یادی لە شيهید سەید حەسەن نەسروڵڵا وەک سەیدی بەرخۆدان کرد.
عەمار حەکیم لە درێژەدا بە ئاماژە بە گۆڕانکارییە بەربڵاوەکانی ناوچە، سەبارەت بە پێویستی بە هوشیاری و ئامادەیی بۆ هەر جۆرە هەلومەرجێکی نائاسائئ هەمبەر بە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق هوشداری دا و وتیشی: ناسەقامگیرییەک کە ئەوڕۆ دەیبینین بە هۆی دەستدرێژیی بەردەوامی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و غەزە و کردە ئامانجی سەروەریی وڵاتانی ناوچەوە دەستی پێکردووە و ئێمە وەک بەشێک لە ناوچەکە نابێ لەوبارەیەوە کەمتەرخەم بین.
ناوبراو هەروەها داکۆکی لە پەیوەندیی ئیجابی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عەرەبستان کرد و جەختی کرد: هاوکاریی نێوان ئەو دوو وڵاتە موسڵمانە، هێز و دەسەڵات بۆ ناوچە بەدیاری دێنێت، هەر بعیە دەبێ ئەو پەیوەندییە سازێنەرە بەردەوام بێ و هەوڵ بدەین لە ڕێگەی عێراقەوە، پەیوەندیگەلی ئابووری و بەرژەوەندیی هاوبەشی درێژخایەن وەدی بێنین کە گەلی ئێمە و گەلانی جیهانی عەرەب و ئیسلام بەهرەی لێ ببەن.