سەرۆکی ئەرکان و جێگیری هاوئاهەنگی ئەرتەش بە ئاماژە بەوەی کە کۆنتڕۆڵی سنوورەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتیە، وتی: بۆ پاراستنی سنوورەکان چەندین کەتیبەی ئەرتەش لە سنووری ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات جێگیر بوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

ئەمیر دەریاوان حەبیبوڵا سەیاری، سەرۆک ئەرکان و جێگیری هەماهەنگی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند: ئاسایشی سنووری بۆ هەر وڵاتێک گرینگە و ئەگەر نەتوانین ئاسایشی سنوورەکان کۆنتڕۆڵ بکەین ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە ناوخۆد تووشی کێشە دەبێت.

وتیشی: بۆ دابین کردنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ناوخۆیمان و ڕێگری لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و خراپ دەبێ سنوورەکان کۆنتڕۆڵ بکەین.