ناوەندیکی هزری ئەمریکا سیاسەتی دەوڵەتانی جۆراوجۆری ئەمریکای هەمبەر بە کوردەکان نادیار و شکست‌خواردوو وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی شرۆڤەی ئەمریکەن ئینتێرپرایز لە ڕاپۆرتێکدا سیاسەتی دەوڵەتانی جۆراوجۆری ئەمریکا لە هەر دوو حزبی دیموکرات و کۆماریخوازی هەمبەر بە کوردەکان نادیار و شکست‌خواردوو وەسف کرد. و خوازیاری هەڵبژاردنی نوێنەری کاروباری کوردەکان لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە بوو.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە لێک هەڵبواردنی کوردەکان و دانانی هەر پارچەیەکی کوردی لە ژێر کۆگای پرسە کەلانە هاوپەیوەندەکان، وەک دانانی پرسی کوردەکانی تورکیا لە دۆسیەی سیاسەتەکانی ئەمریکا هەمبەر بە ئەورووپا، بە یەکێک لە لاوازییەکانی سیاسەتی ئەمریکا هەمبەر بە کوردەکان زانراوە.

ئەمریکەن ئینتێرپرایز بە ئاماژە بە ئەزموونی شکست‌خواردووی دەسەڵاتی کوردی هەرێمی کوردستان بە هۆی کەمتەرخەمی سیاسەتوانانی ئەمریکی، سیاسەتی ئەمریکا هەمبەر بە کوردەکانی سووریاشی ناکارامە وەسف کرد و جەختی کرد: ئەگەرچی کوردەکانی سووریا تێچووی سەرەکیی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش داوە، بەڵام واشنتۆن هاوکاریی لەگەڵ کوردەکانی سووریای کاتی و تاکتیکی ڕاگەیاند‌ووە.